کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕێگاوبانی ئیلام
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕێگاوبانی ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە پڕۆژەی ڕێگاوبانی پارێزگای ئیلام، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی، لە ئاست دواخران و نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.