فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی واگۆن پارس
هەینی ۱۲-۰۵-۱۴۰۳   |  02-08-2024

کرێکارانی کارانەی واگۆن پارس لە ئەراک، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە کارکردی بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی کارخانەی واگۆن پارس کە ژێرمەجمووعەی گرووپی سەنەعەتی “مەپنا”ن و سەهامداری گشتی ئەم کارخانەیە وەزارەتی وزە و ئاستانی قودسی ڕەزەوییە، لەئاست کارکردی نەگونجاوی مورتەزا مۆلانەژاد بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە ناڕازین و بە کۆبوونەوە لەشوێنی کارەکەیان و وتنەوەی درووشمی “مۆلانەژاد حەیا کە ئەم ناوەندە رەها کە”، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.