فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کانگای بەردی خەڵۆزی تەزەرە
سێشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۳   |  24-09-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، نزیکەی ٤٠٠ کرێکاری کانگای بەردی خەڵۆزی تەزەرە، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ئەم ناوەندە کانزاییە کە شموولی یاسای کارە سەخت و زیانبارەکان دەبن، بەهۆی تۆمارکردنی پیشەی نادرووست لە لیستی بیمەکانیان لە لایەن هەندێ لە پەیمانکارەکانی پێشوو لەم کانگایە، لە کاتی خانەنشینیان تووشی کێشە بوون و ناتوانن لە مەزایای خانەنشینی پێشوەختە کەڵک وەربگرن.