کۆبوونەەی ناڕەزایەتی کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری کوت عەبدوڵا
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022
رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە،کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری کوت عەبدوڵا، بە هۆی پێنەدانی حەقدەستی ٣ مانگەیان و هەروەها ئیجرایی نەکردنی گەلاڵەی ڕیزبەندی پیشەی، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری ئەو شارە کۆبوونەوەی ئیعترازیان وەڕێ خست.
شایانی باسە ئەو کرێکارانە خوزایاری پێدانیدەستبەجێی حەقدەست و حەقی بیمەکانیانن. ئەوان هەروەها داوا دەکەن کە گەلاڵەی ڕیزبەندی پیشەیان بۆ بە کردەوە دەر بێ.ئەم کرێکارانە دەڵێن ئەمە چەندەمین جارە ئێمە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەین بەڵام بەرپرسانی حکوومەت جوابێکیان بە داخوازەکانمان نەداوەتەوە.