کۆن بوونی زیاتر لە ١١ هەزار هێکتار پێکهاتەی شاری ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024
بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای ئیسفەهان ڕایگەیاندووە، ئەم پارێزگایە ١١ هەزار و ٤٧٣ هێکتار، پێکهاتەی کۆنی هەیە کە ئەم ڕێژەیە بەرابەرە لەگەڵ ٧ لەسەدی پێکهاتەی کۆنی سەرجەم شارەکانی ئێران.
عەلیڕەزا قاری قورئان ڕاشیگەیاند، ١٨ لەسەدی حەشیمەتی پارێزگای ئیسفەهان، بەرابەر بە ٩٠١ هەزار و ٤٠٠ کەس لەم پێکهاتە کۆنانەدا دژین.