فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کێشەی بێ ئاوی لە شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقز
دوشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۳   |  01-04-2024

ماوەی سێ ڕۆژە خەڵکی شارۆچکەی ساحێب بە هۆی سووتانی پۆمپی ئاوی شارۆچکەکەوە بێ ئاو ماونەتەوە.
شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقز کە نزیک بە ٧ هەزار دانیشتووی هەیە ماوەی ٣ ڕۆژە کە بە هۆی سووتان و لەکارکەوتنی پۆمپی ئاوی شارۆچکەکەوە بێ ئاو ماوەتەوە و خەڵکەکەی تووشی کێشەی بێ ئاوی بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان خەڵکی شارەکە چەند جار چوونەتە بەردەم شارەوانی و بەخشداریی ساحێب و داوایان کردووە تاکوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر کەن بەڵام تاکوو ئێستە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و کەس بەرپرسیاریەتی کێشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.