کەمئەندام بوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین
دوشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۲   |  24-07-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەید کەیوان سەید پووری” بە هۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بووە و هەردوو چاویشی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، سەید کەیوان سەید پووری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوروچاوە، لە کاتێکدا سەرقاڵی شوانی بووە لە نزیک پایگایەکی کۆن، بە هۆی تەقینەوەی مین، دەستی لەدەست داوە و چاوەکانی تووشی برینی قووڵ بوونە. شایانی باسە، ناوبراو دوای ئەم ڕووداوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ.