کەماڵ لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکان و باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی کە لەم دوایییانەدا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
کەماڵ لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزام” سزای ١ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی” سزای ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی (خومەینی) ” سزای ٢ ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە جێبەجێکردنی ماددەی ٥١٠ لە یاسای دادگاییکردنی تاوانەکان (یاسای کۆکردنەوەی سزاکان)، قورسترین سزا بۆ کەماڵ لوتفی تەمەن ٤٦ ساڵ کە لەم دوایییانەدا دەستبەسەر کراوە، واتا ٢ ساڵ بەندکرانی جێبەجێ دەکرێت.