فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەمبوونی ٧٠ هەزار پەرستار لە نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکانی ئێران
سێشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۲   |  24-10-2023

کۆچی پەرەستاران لە ئێران ڕەوتێکی ڕوو لە پەرەسەندنە و ڕۆژانە ٥ تا شەش پەرەستار، مانگانە ۱٥۰ پەرەستار و ساڵانە لە نێوان ۱۲۰۰ تا ۱٥۰۰ لە ئێران کۆچ دەکەن. 
“محەمەد میرزابەیگی”، سەرۆکی سیستمی پەرەستاری ئەم ئامارەی ڕاگەیاندووە و جەختیشی کردۆتەوە ئەم ئامارە تەنیا ئاماژە بەو پەرەستارانە دەکات کە داوای “گوداستندیگ”یان کردووە، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆر لە پەرەستاران و دەرچووانی پەرەستاری بە بێ تۆمار کردنی داواکاریی فەرمی، بۆ دەرەوەی ئێران کۆچ دەکەن. 
ئەو وڵاتانەی پەرەستاران کۆچی بۆ دەکەن جیاوازە، بەڵام لە ئەمریکاوە بگرە تا وڵاتانی کەنداوی فارس، لە هەموو شوێنێک ئەگەری دامەزراندنی پەرەستاران زیاترە. 
کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێران کەمیی ٧٠ هەزار پەرستاریان لە نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکانی ڕاگەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە ۲۰ تا ۳۰ هەزار پەرەستاری بێ‌ کاریش لە ئێران‌دا هەن کە سەرەڕای نەبوونی پەرستار لە ئێران‌دا دامەزراندنیان ڕەت دەکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە جیاتی ئەوەی هێزی پەرەستاری دابمەزرێنێت و حەقدەستی مانگانەی بۆ لەبەرچاو بگرێت، ئەو پەرەستارانە مەجبوور دەکات لە شیفتی ئیجباری‌دا بمێننەوە کە حەقدەستەکانیان لە نێوان ۱۳ بۆ ۲۰ هەزار تمەن‌ دایە. هەروەها هەڵسووراوێکی پەرەستاری ڕایگەیاندووە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئێران کەمیی کارمەندیان هەیە: “ئەمە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی دوای ویرۆسی کۆرۆنایە، کە ئەو پەرستارانەی لە سەخت‌ترین بارودۆخ‌‌دا لەگەڵ نەخۆشەکان بوون، دوای کەم بوونەوە و کۆتایی هاتنی کۆرۆنا بێکار بوون، جیا لەوەی ژیانی ئەم پەرەستارانە ڕووبەڕووی ئالنگاری بۆتەوە، مەترسی لە سەر گیانی نەخۆشەکانیش درووست بووە.”
حەقدەستی کەم و کاری زۆر و زیادەی زۆرەملێ، وەک یەکێک لە گرێنگ‌ترین هۆکارەکانی کۆچ کردنی پەرەستاران راگەیندراوە.