فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەنەدا ۱۲ فەرماندەی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی گەمارۆ دا
سێشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۱   |  28-02-2023

مێلانی جولی، وەزیری دەروەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەم وڵاتە ۱۲ بەرپرسی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامی کە لە ڕێگەی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکەوە، دەستیان لە “پێشێل‌ کردنی ئاشکرا و سیستماتیکی مافی مرۆڤ”دا بووە گەمارۆ داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی دووشەمە ٨ی ڕەشەمە، وەزیری دەرەوەی کەنەدا وتوویەتی سامان و مڵکی ئەم کەسانە لە کەنەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت و ڕێگەیان پێنادرێت سەفەر بۆ ئەم وڵاتە بکەن. ئیسماعیل زارعی کوشا پارێزەری کوردستان، مورتەزا میر ئاقایی فەرماندەی بەسیجی سپای پاسدارانی سنە، سادق حوسەینی فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان و رەحیم جیهانبەخش فەرماندەی ئینتزامی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو کەسانەنن کە گەمارۆ دراون.