فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کەژاڵ وەتەنپوور، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام گواستراوە
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023

کەژاڵ وەتەنپوور، دەرچووی بەشی کارناسیی باڵای ماف و چالاکی بوارەکانی مافی ژنان و منداڵان، کە لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەریی ئیلام دەستبەسەرکرابوو و دواتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوستراوە.

کەژاڵ وەتەنپوور، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ڕژیم لە ئیلام، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوە.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەهۆی دۆسیە سازی لە دوو دادگای تاوانەکان و شۆڕش، سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.