فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرووپی ئانانیمۆس ٣٠٠ کامێرای چاوەدێری ئێرانما هاک کرد
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022

گرووپی هەککریی ئانانیمۆس بڵاوی کردووەتەوە کە ٣٠٠ کامێرای چاوەدێریی لە ئێران هاک کردووە. پێشتریش ئەو گرووپە بڵاوی کردبووەوە کە ماڵپەڕی سەرکۆماریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاک کردووە. هەر ئەو گرووپە ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریشی لە ئێران هاک کردووە. جێی ئاماژەیە کە چەندین ماڵپەڕی دیکەی ناوەندەکانی ڕژیمی ئیسلامی لەلایەن ئەو گرووپەوە هاک کراون.
هەروەها ئەو گرووپە ڕوو بە ڕژیم ڕاگەیاندووە؛ دەست دەکات بە هێرشکردن بۆ سەر ماڵپەڕەکان و بڵاوی کردووەتەوە “ئێمە لە دنیای خوازەکیدا دەتانکوژێنینەوە و خەڵکیش ئێوە لە دەسەڵات دێننە خوارەوە”.
گرووپی هەککریی ئانانیمۆس، لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی “ژینا ئەمینی” لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە هێرشی سایبێریی کردووەتە سەر بنکە و ناوەندەکانی ڕژیم.