میخائیلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری زێلینسکی، سەروک کۆماری ئۆکراین، هێرشی بۆ سەر دامەزراوە نیزامییەکانی ئەسفەهانی بە “شەوی تەقینەوە لە ئێران” ناوزەد کرد و هەروەها بە ئاماژە کردن بە هاودەستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕووسیە بۆ شەڕ لە دژی ئۆکراین نووسیبووی: “ئۆکراین هۆشداری پێدابوون”
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕژیم، هەڵوێستی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکراینی بە “دوژمنکارانە، هاندەرانە و گۆماناوی” وەسف کرد، هەروەها وەزارەتی دەرەوە بۆ ڕوونکردنەوەی “خێرا و فەرمی” بانگهیشتکردنی کارداری ئۆکراینی لە تاران ڕاگەیاند. هەروەها نوور نیوز، ماڵپەڕی سەر بە شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ڕژیم تویتی ڕاوێژکاری زێلینسکی بە ئاماژەیەک بۆ “ڕێکاری هاوبەش”ی ئۆکراین و ئێسرائیل لە “هەڕەشەی ئەمنییەتی ئێران” زانی.بە وتەی بەرپرسانی ئۆکراین، ڕژیمی ئیسلامی لانیکەم ١٧٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕادەستی ڕووسیا کردووە، کە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کردنە ئامانجی ژێرخانی مەدەنی، لەوانە تۆڕی کارەبای ئەم وڵاتە و هەروەها شوێنەکانی نیشتەجێبوون بەکار هێنراون.