گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئامریکا و رژیمی کۆماری ئیسلامی کۆتاییان هات
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022
نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، “ئێنریکە مۆرا” رایگەیاند؛ گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئامریکا و کۆماری ئیسلامی بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێک کۆتای هات. مۆرا وتی: ” بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکەوتنە سەرەکییەکە، ئەوەش لەپێناو نەهێشتنی چەک و سەقامگیری ناوچەکەدیەا.”
ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئامریکا و رژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیان پێکردەوە، ئێنرکە مۆرا ڕێکخەری گفتوگۆکانی نێوان عەلی باقری و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران ڕۆب مایلی بوو.