فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنه‌وه‌ی ئه‌سکەندەر لۆتفی بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، ئه‌سکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی موعه‌لیمانی ئێران، لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژیم بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی شورای سنفیی مۆعه‌لیمانی ئێران، ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی ڕۆژی سێشەممە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوه‌، ڕەوانەی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێڤین کراوه‌. نابراو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه‌: به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات پییان وتووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات ڕه‌وانه‌ی به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین ده‌كرێت. شایانی باسە کە ئه‌سکەندەر لۆتفی، وتەبێژی موعه‌لیمانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی مانگی گوڵانی ١٤٠١ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ “مەسعوود نیکخا” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” لە خۆپیشاندانی سەراسەریی فەرهەنگیانی ئێران دا دەستبەسەر کران.