فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنه‌وه‌ی ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد بۆ زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۲   |  07-11-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد هەڵسووڕاوی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی چوار ساڵ به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.
ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد كوتایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لقی ١ی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئینقلابی تاران بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بانگهێشت كرابوو. ناوبراو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكارییه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. ئه‌م هەڵسووڕاوە كرێكارییه‌ هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ هه‌ر حیزب و گرووپێكی سیاسی و قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی میدیایی و ڕۆژنامه‌وانی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌.