گواستنەوەی ئارام مورادیان بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ئارام مورادیان هاولاتی دەسبەسەرکراوی خەلکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، کە لە ڕیکەوتی ٧ی گولانی ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو، و هەروەها لە ڕێکەوتی ٥ی رەزبەردا بە دانانی بارمتە و بە شیوەی کاتی ئازاد کرابوو، پاش دووبارە دەسبەسەرکرانی و راگرتنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە