فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۲   |  27-12-2023

داوود عەبدوڵڵاهی، خەڵکی شاری مەهاباد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، دوای ١٤ ساڵ زیندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە. لە دوو مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی، دوو بەندکراوی هاودۆسیەی ناوبراو جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی سێشەممە، ۵ی بەفرانبار، داوود عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی خەڵکی شاری مەهاباد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواستراوەتەوە. داوود عەبدوڵڵاهی و شەش کەسی دیکە بەناوەکانی ئەیووب کەریمی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، کامران شێخە و قاسم ئابستە بە تۆمەتی کوشتنی “عەبدوڵڕەحیم تینا”، لەلایەن لەقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی بەتۆمەتگەلی وەک “چالاکی دژی ئەمنیەتی میللی”، “چالاکی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی”، و “فساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.