فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان بۆ بەندیخانەی سەقز
پێنجشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۲   |  21-09-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان، ئەفخەم مورادیان، دوای ٩٠ ڕۆژ؛ سامان پاشایی دوو مانگ و ١٨ ڕۆژ؛ خالید عەبدوڵڵازادە، دوای دوو مانگ و سێ ڕۆژ، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە. بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان لەکاتی چوونەژوورەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بینراوە. ئەفخەم مورادیان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ئەم ساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز، هەروەها سامان پاشایی لە ١١ی هەمان مانگ لە کاتی گەڕانەوەی لە سنەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون. خالید عەبدوڵڵازادە، ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕ لە سەقز دەستبەسەرکرا. ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە سنە گواسترابوونەوە.