فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی شەریفە مۆحەمەدی بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت
چوارشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۲   |  28-02-2024

شەریفە محەممەدی، هەڵسووڕاوی کرێکاری کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ڕەشت دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت گوازرایەوە.
ئەم زیندانییە لە ماوەی ٨٣ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی لە ژووری تاکەکەسیدا، لە مافی دیدار و پەیوەندی تەلەفوونی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە.