گواستنەوەی لاوێکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ناوەندیی کامیاران
شەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۲   |  16-03-2024
لاوێکی خەڵکی شاری کامیاران کە یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا بوو، لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری کامیاران گواستراوەیەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، یاسر حسێنی، لاوی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای ٣١ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری کامیاران گواستراوەیەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش کردنە سەر شوێنی کاری یاسر حسێنی و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ یاسر حسێنی لەبەر دەستدا نییە.