فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی مەسعود نیکخا و شەعبان موحەمەدی و بۆ زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۱۵-۰۳-۱۴۰۱   |  05-06-2022

رۆژی شەممە ١٤ی جۆزەردان، مەسعوود نیکخا و شەعبان محەممەدی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەلکی مەریوان کە هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوانن، بە شێوەیەکی لەناکاو لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراونەتەوە و لە ڕێگەی پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنییەوە بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە مەسعوود نیکخا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان کەمتر ناچار کراوە بە زمانی فارسی لە دوو خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەسکەندەر لوتفی یەکێکی دیکە لە مامۆستا دەستبەسەر کراوەکانی مەریوان کە ئەمڕۆ حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنەکەی تێپەڕ دەکات، لە بەر دەستدا نییە.