گواستنەوەی هاووڵاتیەکی بریندار بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022
رۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل سۆفی حەسار تەمەن ٣١ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان بۆ چارەسەری پزیشکی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە، رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرا.
ناوبراو یەکێک لەو هاووڵاتییانەیە کە لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی ژینا ئەمینی، لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکاندا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە، بە تووندی بریندار کرا.