گواستنەوەی پەرهام پەروەری بۆ زیندانی ئێڤین
پێنجشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۲   |  13-04-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی خاکەلێوە، پەرهام پەروەری، هاوکات لەگەڵ ٢٠ بەندکراوی سیاسی دیکە، لە بەندیخانەی تارانی گەورەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.گواستنەوەی ئەو بەندکراوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە کاتێکدایە کە پێش ئەوە بگوازرێتەوە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوە بچێت.
پەرهام پەروەری، تەمەن ٢۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەری پارەکە، لەلایەن دادسەرای ئێڤینەوە تۆمەتی “موحارەبە”ی بەسەردا سەپاوە.
ئەو لاوە ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتێکدا کە لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆی دەگەڕایەوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کراوە.