ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، باوکی میلاد زەهرەوەند، لاوی ناڕازی کە بەشێوەی نهێنی سزای سێدارەکەی جێبەجێکرابوو، لەو دوایییانەدا بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە. لەو دوایییانەدا ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە بەندیخانەی مەلایری پارێزگای هەمەدان بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە. ڕوحوڵڵا زەهرەوەند، هاوکات لەگەڵ ئەسپەردەکردنی تەرمی کوڕەکەی، هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەفسانە زەهروەند لە شاری مەلایەر لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانەوە دەستبەسەرکرا کە هاوژینەکەی دوای چەند کاتژمێر ئازادکرابوو. بنەماڵەی دادخوازی میلاد زەهرەوەند، لە ماوەی ١٨ ڕۆژی تێپەڕبوو لە ڕۆژی لەسێدارەدانی کوڕەکەیان بە سەختی لە ژێر گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان بوون و سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاگەیاندنێک لەسەر بارودۆخیاندا هەڕەشەیان لێکراوە.