گواستنەوەی ژنێکی دەستبەسەر کراو بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ
پێنجشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۱   |  28-07-2022
ژنێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆما عەلیزادە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە گوازرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سۆما عەلیزادە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە بە هاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکان تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە کە سۆما عەلیزادە ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ دوابەدوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.