فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، “کامیار فەکوور” هەواڵنێری [خەبەر ئانلاین] کە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران دەستبەسەر و بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی تەحەمۆلی حۆکمەکەی گوازتراوەتەوە بۆ زیندان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار، ماڵپەڕی نووسەرانی ئێران لەسەر زاری یەکێک لە نزیکانی کامیار فەکوور ڕایگەیاندووە، ناوبراو کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” و “کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی میلی” وێرای هاوژینەکەی دەستبەسەر و بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی تەحەمۆلی حوکمەکەی گوازتراوەتەوە بۆ بەندی ٨ی زیندانی ئێوین. شایانی باسە، هاوژینی کامیار فەکوور ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بووە.