فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنەوەی کەماڵ لۆتفی بۆ زیندانی کامیاران
سێشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۲   |  25-04-2023

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەرینی جەماوەریی شاری دێولان، کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو، بۆ بەندیخانەی کامیاران گوازرایەوە.

کەماڵ لوتفی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان، بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.

پێویستە بوترێ کەماڵ لوتفی لە چەند مانگی ڕابردوودا و لەدوای کوژرانی کوڕەکەیەوە، لەژێر گوشاری بەردەوامی ناوەندە حکوومەتییەکاندا بووە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ناوبراو لە ڤیدییۆیەکدا پڕوپاگەندەی ڕژیم سەبارەت بە کوژرانی کوڕەکەی لەلایەن دژبەرانی حکوومەتەوە “ضدانقلاب” وە درۆ خستبووە و ڕایگەیاندبوو کە کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە کوژراوە. ڕەزا لوتفی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی دێولان لە ڕەوتی ڕاپەرینی جەماوەریی ئەم شارە، لە شەوی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەخت کرد.