گوشار بۆسەر بنەماڵەی هەڵسووراوێکی سیاسی لە قوروە
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان لەم دوائیانەدا کەسانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری قوروە، بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەی عارف نادری، هەڵسووراوی سیاسی لە دەرەوەی ئێران، هەڕەشەی”ڕفاندن، سووکایەتیکردن و ئاگردانی ماڵەکەیان” لە مەحبووبە عەباسی، دایک و هەروەها دوو خوشکی ناوبراو کردووە.
ئەو گوشارانە لە ئاستێکدا بووە کە مەحبووبە عەباسی، دایکی عارف نادری، بڕیاری تۆمارکردنی سکاڵای لەدژی ئەو کەسانەی داوە کە هەڕەشەیان لێیانکردووە و بۆ ئەو بابەتە بە هیوای کۆتایی هێنان بەو گوشارە نامرۆڤانە، بەدواداچوون دەکات.