فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشار خستنەسەر چوار هاووڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێداندانی زۆرەملێ، گوشاری دەروونی و جەستەییان خستووەتە سەر چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی “لار و ئووز” لە پارێزگای فارس.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ستایش دارووغە”  ١٦ ساڵ تەمەن، “ستایش ئەمیری” ١٧ ساڵ تەمەن و “عێرفانە هونەر” ١٨ ساڵ تەمەن دانیشتووی شارستانی لار لە پارێزگای فارس لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجە و گوشاری دەروونی دان. هەروەها “میلاد مەنزەریان”، ئەندازیاری ئاوەدانکردنەوە و وەرزشوانی شاری “ئووز” لە پاریزگای فارس، لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ سەبارەت بە بەشداری کردنی لە هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندکارانی کچ لە مەدرەسەکانی ئەمشارە، لەژێر ئەشکەنجە و گوشاری دەروونی دایە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە باوکی ستایش ئەمیری و ئیبراهیم ئەمیری و هەروەها لاوێکی دیکە بە ناوی “عەلیڕەزا باقری” لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر و بە بیانووی هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندکاران لەدژیان پەروەندەسازی کراوە و لە ئێستادا لەزیندان لەژێر ئەشکەنجەی دەروونی دان.