فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشاری بەسیج بۆ سەر قوتابخانە دواناوەندییە کچانەکانی سنە بە مەبەستی بەشداریی لە خولی سەربازی
پێنجشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۱   |  02-03-2023

بەپێی نامەیەک کە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان، لەلایەن ناوەندی بەسیج بۆ بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی ٢ی شاری سنە نێردراوە  نمرەی زانستیی بەشی وانەی “ئامادبوون بۆ بەرگریکردن” لە نیمەی دووهەمی ساڵی خوێندن، بە شێوەی فەرمی بەو ناوەندە سەرکوتگەرەی ڕژیم سپێردراوە.

لەو نامەیەدا هاتووە؛ خولێک لەژێر ناوی “لیگی زانستیی پایا” بۆ قوتابییانی کچ بەڕێوە دەچێت. سەرپەرەستیی ئەو خولە بەسیج دەبێت و ٨ نمرەی زانستی لەلایەن ئەو ناوەندە میلیشیایییەوە بەپێی بڕیاری خۆیان بۆ قوتابی دیاری دەکرێت.

هەروەها لەهەمبەر بەشداریی ئەو خولە، لە هەر قوتابییەک بڕی ٢٠٠ هەزار تمەن بەناو تێچووی خولەکە وەردەگیردرێت.