فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشاری هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی گوندی بوڵی بانمیلی ئیلام
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، دامودەزگاکانی ڕژیم دۆشکا و کەلوپەلی چەکدارییان گواستووەتەوە بۆ گوندی “بوڵی بانمیل”ی ئیلام و ڕێگایان بە خەڵکی ئەم ناوچە و ئاواییەکانی دەوروبەری نەداوە نزیکی زەوییەکانیان ببنەوە.
بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، خەڵکی ئەم ناوچەیە و ئاواییەکانی دەور و بەری لە کۆنەوە خاوەنی ئەم ناوچەیە بوون و لەگەڵ ئەوەیکە تاپۆ و بەڵگەنامەیان هەیە، بەڵام ماوەیەکە هێزەکانی ڕژیم ڕێگا نادەن خاوەن مەڕ و ماڵاتەکانی بوڵی بڕۆنە ئەم ناوچەیە و ئەم شوێنەیان داگیر کردووە. هەروەها ڕاشیگەیاندووە، خەڵک هەوڵیان داوە بە ناڕەزاییه یاساییەکان ئەم ناوچەیە وەربگرنەوە بەڵام دامودەزگاکانی حکومەت بە چەکی کڵاشینکۆف و دۆشکا وڵامی داواکاریەکانی ئەم خەڵکەیان داوەتەوە.