فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گۆرانیبێژێکی خەڵکی پاوە دەستبەسەرکرا
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، شاهۆ حوسێنی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرمانشا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی میوزیک ڤیدیۆیەکی بەناویبێلا چاولەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هونەرمەندە نادیارە.