فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گۆڕینی زۆرەملێ شوێنی کارکردنی مامۆستایەکی شاری سنە
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022

رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لوقمان ئەفزەلی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان – سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن دەستەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی ئۆستانی کوردوستان سزای دوورخرانەوەی زۆرملێ و گۆڕینی شوێنی خزمەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ شاری ئەردەبیل بەسەردا سەپا.
لۆقمان ئەفزەلی لەلایەن دەستەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی ئۆستانی کوردوستان بە چەندین تۆمەتی وەکوو؛ بێڕێزی و سووکایەتی بە بنەماکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی، بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی هێماگەلێک کە باس لە دیکتاتۆری لە کۆماری ئیسلامی دەکات و تێکدانی بیروڕای گشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە شوێنی نیشتەجێ بوون و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای دوورخرانەوەی دوو ساڵ بۆ شاری ئەردەبێل بە سەریدا سەپاوە.