فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەخت کردنی لاوێک لە سەلاسی باوەجانی
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

لاوێکی ٢٢ ساڵە بەناوی ئارین موریدی، لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان گیانی بەخت کرد. ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم خۆپیشاندەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژ، بە هۆییەوە ئارین موریدی ٢٢ ساڵە بە سەختی بریندار بووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو لاوە دوای برینداربوونی براوەتە نەخۆشخانەیەک لە جوانڕۆ، کە بەهۆی سەختی برینەکەی و خراپبوونی باری تەندروستی گواستراوەتەوە بۆ کرمانشا و لە ئاکامدا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر گیانی بەخت کرد. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی موریدی لەم بارەوە ڕاگەیاند، کە گولە بەر سینگ و ملی ئارین موریدی کەوتووە.
خەڵکی شاری سنووری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان، شەوی یەکشەممە ١٧ی رەزبەر بۆ یەکەمجار هاتنە سەر شەقام و پەیوەست بوون بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانەوە و هێزەکانی رژیم تەقەیان ڕوو بە خەڵک کردووە، کە بە هۆییەوە لانی کەم ٦ کەسی دیکەش برینداربوون.