فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەخت کردنی ٢ تازە لاو لە خۆپیشاندانەکانی ورمێ و پیرانشار
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لانیکەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشار و فەرجاد دەرویشی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی ورمێ گیانیان بەخت کرد.
زەکەریا خەیاڵ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە پیرانشار بە بۆنەی شەرمەزارکردنی کوژرانی مەهسا ئەمینی لە بەشی سەریەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بووە و گیانی لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، فەرجاد دەروێشی خەڵکی گوندی باڵوو سەر بە شاری ورمێ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلی عەسری ورمێ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە کە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەم دوو کەسە هەر شەوی ڕابردوو و لە ژێر چاودێریی چڕی ئەمنیدا بەڕێوە چووە.
بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتی لە شارەکانی دێولان، دیواندەرە، سەقز، ورمێ و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.