فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەخت کردنی ٢ هاووڵاتی لە شاری بانە
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022

لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شاری بانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە خەڵک کردووە و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرەیدوون فەرەجی خەڵکی سەقز و موتەلیب سەعیدپیرۆ خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە گیانیان لەدەستدا. تەرمی ئەم دوو هاووڵاتییە دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم شەوانە نێژراوە.
شایانی باسە کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی شاری بانە بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتووە، هێزەکانی سوپا و لیباس شەخسی بە ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵک و ماڵی هاووڵاتییان دەکەن.