فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی دوو هاووڵاتی خەلکی شاری سنە
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەر، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەەکانی ڕژیم بە گوللەی جەنگی ڕوو بە خەڵک لە شاری سنە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی شاهۆ بەهمەنی و ئارام حەبیبی گیانیان بەخت کرد.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێوڕەسمی چلەی پەیمان مێنبەری، داریوش عەلیزادە، یەحیا ڕەحیمی و محەممەد ئەمینی، چوار هاووڵاتیی گیان بەختکردووی ئەو شارە لە مانگی ڕابردوودا، کرانە ئامانجی هێزەکانی ڕژیم و گیانیان بەخت کرد.
هەروەها لە دژکردەوە بەو کردەوە دڕندانە و هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی ڕاپەڕیو و خۆڕاگر، یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی ڕژیم کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار کراون.