فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی دوو هاووڵاتیەکی لە پیرانشار
سێشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۱   |  22-11-2022

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەسەن ئاسایش“خەڵکی گوندی ماسوێ سەر بە شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری پیرانشار لە کاتی بەشداری لە خۆپیشاندانی جەماوەری وێڕای خەڵکی وەگیان هاتووی ئێران دژی دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و گیانی بەختکرد.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەلال قوربانی” خەڵکی (شین ئاوای)ی پیرانشار لە کاتی ڕێوڕەسمی پرسەی “کاروان قادر شوکری” بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی بەختکرد.