فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی سێ لاو لە شاری سنە
هەینی ۰۶-۰۸-۱۴۰۱   |  28-10-2022

ئێوارەی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر، سەرەڕای جێگیربوون و بڵاوەپێکرانی ژمارەیەکی زۆری هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شاری سنە، لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئەو شارە، خەڵکی ناڕازی کۆ بووبوونەوە و هێزەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ خەڵکیان داوەتە بە دەستڕێژی گوللە.
لە گەڕەکی کەمەربەندی ٢٥ لانیکەم دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد شەریعەتی تەمەن ٢١ ساڵ و کەیوان دەروێشی تەمەن ١٨ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها، لە گەڕەکی نایسەری سنە، هاووڵاتیەک بە ناوی محەممەد لوتفولڵاهی بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە حکومەتییە کان گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ئەو سێ لاوە لە شەودا و لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بە خاک سپێردراون.
ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک مافی میدیایی کردنەوەی هەواڵی گیان بەختکردنی ڕۆلەکانیان نییە.