فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی لاوێک لە قەسری شیرین
پێنجشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۱   |  27-10-2022

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکان لە کوردستان و ئێران، هاوڵاتییەک بەناوی ئەفشین ئاشام خەلکی گوندی سورخەک سەنجابی و دانیشتووی گەڕەکی پاڵیاوای قەسری شیرین لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە بەتەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی ئەفشین ئاشام بۆ سپای نەبی ئەکرەمی ڕژیم لە کرمانشا گوازراوەتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی سپا تەرمی ئەم گەنجەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردۆتەوە.