فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی لاوێکی خەلکی قووچان
هەینی ۰۸-۰۷-۱۴۰۱   |  30-09-2022

لاوێکی کوردی خەڵکی قووچان بە ناوی عەلی مزەفەری سالانقوچ تەمەن ١٧ ساڵ و ئەندامی یانەی باڵەی لاوانی سایپای تاران، لە ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردووی قووچان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. عەلی مزەفەری سالانقووچ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی قووچان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن دەسەڵاتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کە سینگی پێکاوە گیانی لە دەست داوە.

بنەمالەکەی مزەفەری ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەر دوای پێبژاردنی بڕی ٥٠ میلیۆن تمەن پارە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتووەتەوە و لە کەشێکی ئەمنیدا تەرمەکەیان ناشتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان بە مەرجێک تەرمی عەلی مزەفەرییان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە کە هەتا پێش کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی کۆتایی پێ بێت.
جێگای ئاماژەیە کە عەلی مزەفەری سالانقوچ یەکێک لە یاریزانانی یانەی لاوانی والیباڵی سایپای تاران بووە و پێشتریش بۆ هەڵبژاردەی لاوانی وڵاتی ئێران بانگ کراوە.