گیان بەختکردنی هاووڵاتیەکی خەلکی شنۆ
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی عەبدولسەلام قادر گەڵوان ناسراو بە (عەبدولسەلام گەڵوانی) کە رۆژی٣٠ی خەرمانان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەلکی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لەو شارە بریندار بوو و بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ گوازرابووەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ڕەزبەر، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە هەمان شەو، سێ لاوی تری شاری شنۆ بە ناوەکانی ئەمین مەعڕفەت، تەمەن ١۶ ساڵ، میلان حەقیقی، تەمەن ٢١ ساڵ و سەدرەدین لێتانی، تەمەن ٢٧ ساڵ لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدە ست دا.