فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی هاووڵاتیەکی خەلکی کامیاران
پێنجشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۱   |  17-11-2022

ڕۆژی چوارشەممە”۲٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەک بە ناوی”بورهان کەرەمی” ، خەڵکی گوندی”چروسانه”ی کامیاران لە پەیوەند لە گەڵ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئەمشارە لە بەردەم ماڵی خۆیان گیانی بەختکرد وو فواد موحەمەدی بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، بەسەختی بریندار بوو و گیانی بەختکرد. بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەرەمی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە نەخۆشخانەی شاری کامیاران، بەڵێنی نووسراویان لە بنەماڵەی کەرەمی، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕەکەیان بە نهێنی و بێ ئامادەبوونی خەڵک وەرگرتبوو. بەڵام شەوی چوارشەممە، لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بەڕێوەچوو.