گیان بەختکردنی ٢ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی شاری سنە
شەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۱   |  08-10-2022
لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممە ١٦ی رەزبەری شاری سنە، لە دژی رژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بۆ سەرکوت و بڵاوە پێکردنی خەڵکی وەگیان هاتوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خەڵک کرد و بەداخەوە هەتا ئێستا دوو کەس گیانیان بەخت کردوە.یەک لەوان لاوێکە بەناوی داریوش عەلیزادە لە نێو ئۆتۆمبیڵەکەی خۆیدا دراوەتە بەر فیشەک و دەم و دەست گیانی لە دەست داوە.