فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی ٣ لاو و برینداربوونی ١٣٠ کەس
یەکشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۱   |  09-10-2022

ڕۆژی شەممە ١٦ی رەزبەر لە ئاخێزە جەماوەریەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان لانیکەم ٣ هاووڵاتیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم گیانیان بەخت کردووە و ١٣٠ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون. ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی شەممە سەرەتا لە شاری سنە دەستیپێکرد و پاشان خەڵک لە شارەکانی سەقز، کرماشان، جوانڕۆ، کامیاران، بۆکان و مەهاباد هاتنە سەرشەقامەکان و درێژەیان بە خۆپیشاندان دا.
شایانی باسە کە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە شاری سنە سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی داریوش عەلیزادە ، پەیمان مینبەری ٢٩ ساڵ ، موحەمەد ئەمینی گیانیان لەدەست داوە. هەروەها، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم، لە شاری سنە زیاتر لە ٥٠ کەس، لە جوانڕۆ ١٥ کەس و لە سەقز ٦٥ کەس لەناویاندا ٢٠ ژن برینداربوون.
ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سنە، سەقز، کامیان و جوانڕۆ هەتا سەرەتاکانی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە درێژەی هەبووە.