فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی چوار لاوی خەلکی بۆکان بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۱   |  17-11-2022

سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەر، سالار موجاور و ئەسعەد ڕەحیمی کە هەردووکیان تەمەنیان ٣٠ ساڵ بووە، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی بۆکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانیان بەختکرد.
هەروەها، محەممەد حوسێنزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە باغی قازیی شاری بۆکان و لە کاتێکدا ویستبووی کچێکی ڕفێندراو لە چنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ڕزگار بکات، هێزەکانی ڕژیم بە شیوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ هێرشیان کردووەتەوە سەری و چەند چەقۆیەکیان لە سینگ و سەردڵی داوە و بەم هۆکارەوە گیانی بەختکرد.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە سەرکوتگەرە جێگیرکراوەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی شەڕ، خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەنە ئامانج.
لە لایەکی ترەوە سامان قادربەیگی، لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵک سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر لە گەڕەکی میرزایی لە شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەرمی سامان قادربەیگی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و بۆ شاری ورمێ گوازراوەتەوە و بنەماڵەکەشی لەژێر گوشاری هێزەکانی ڕژیم دان تاکوو هۆکاری گیان ‌لەدەستدانی بە خۆکوشتن لە قەلەم بدەن و بڵاوی بکەنەوە. سامان قادربەیگی خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە.