فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان به‌ندكراو به‌هۆی بێبه‌ری كردن له‌ده‌رمان
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك، ده‌یان به‌ندكراو له‌به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی بێبه‌ریكردنیان له‌ده‌رمان ودوكتورله‌لایه‌ن به‌پرسانی كۆماری ئیسلامییه‌وه،‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌و سیاسەته‌ بیره‌حمانه‌ ودژی ئینسانییه‌ بووته‌هۆی مه‌رگی ده‌یان ئینسان كه‌ده‌كرا به‌دانی ده‌رمان وبردن بۆلای دوكتور له‌مه‌رگ رزگار بكرێن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یینی كه‌ئه‌و گۆزارشه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لیكۆلینه‌وه‌ی وه‌زعی به‌ندیخانه‌كان وهۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩٦ ژن وپیاو له‌به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٨٨ به‌دواوه‌ ئاماده‌ كراوه‌، كه‌زۆربه‌ی له‌پنج ساڵی رابوردودا رویداوه‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ بێشك رێژه‌ی راته‌قینه‌ له‌وه‌ زیاتره‌. به‌پێی ئه‌و گۆزارشه‌، ئه‌وكه‌سانه‌ له ‌٣٠ به‌ندیخانه‌ی ١٨ ئوستانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان له‌ به‌ندیخانه‌كانی، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، تاران، سیستان وبلوجستان وئه‌لبورز بووه‌.