ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌لاوێژ، له ئاكامی چه‌ند ڕووداوی كاره له شاره‌كانی سمنان، ئیسفه‌هان و خوڕه‌م ئاوا ٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له كاتی كار كردن‌دا بەداخەوە گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئیداره‌ی موخابه‌راتی ئوستانی سمنان له كاتی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی موخابه‌راتی گوندی “زه‌ڕین ئاوای” شاری دامغان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه و له ڕووداوێكی دیكه‌دا له گوندی “كه‌پك جه‌وانی” ئوستانی ئیسفه‌هان كرێكارێك كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی ٧٠ مه‌تری و پاش گواستنه‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری شێركه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له كاتی كاردا له ناوچه‌ی “میان گولالی خوڕه‌م ئاو”ا، به‌هۆی ته‌پینی بیری ئاوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.