گیان لە دەستدانی زەحمەتکیشێک بە تەقەی هێزە کانی ڕژیم
هەینی ۱۶-۰۲-۱۴۰۱   |  06-05-2022
سەر لە بەیانی رۆژی ٣ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ ماشێنی کاسبکارێکی زەحمەتکێشی خەڵکی شاری سنە بە ناوی سیروان شامیرزایی تەمەن ٣٥ساڵەیان لە ڕێگای زەنجان دایە بەر تەقە و لە ئاکام دا ماشێنەکە هەڵدێرا. بە داخەوە بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم شۆفیری ماشێنەکە گیانی لەدەست دا و هاوژینەکەشی بریندار بوو. بیانووی ئەو تەقە هەڵگری کەلووپەلی قاچاخبووە لە حاڵێک دا خۆی و هاوژینەکەی هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بە بێ ئاگادار کردنەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسڕێژیان لێکراوە.